سەقز/ لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا چوار مێرمندال خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە لانیکەم چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٥:٣٢


هەنگاو: لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە لانیکەم چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، لە گەڕەکی قەوەخی سەقز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”نگین کەرەمی“ هەوڵی خۆکوشتنی داوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نگین کەرەمی بە هۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوە و دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوە.


هەنگاو پێشتر هەواڵی خۆکوشتنی سێ مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵی دیکەی لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە بڵاو کردبوویەوە.


ئەو سێ مێرمنداڵە بە ناوەکانی ”دانیال حوسێن پوور“، ”ئاڵا عەنبەری“ و ”موفیدە حوسێن نژاد“ بە هۆی کێشەی خێزانی و هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە