سەقز/ چالاکێکی بواری ڕاگەیاندن سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرامی پێرسمان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١١ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٢٢

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرامی پێرسمان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان ڕەحیمی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت” لەرێگای چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

کەیوان ڕەحیمی لەگەڵ چوار چالاکی دیکەی بواری ڕاگەیاندن مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دوای سکاڵای بەرپرسی پێشووی شارەوانیی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.

مستەفا حەمدی یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی پرسمان پێشتر هەر لەم پەیوەندییەدا سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە