سەلاح حوسێن پەنا بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ ( نۆڤەمبری ٢٠٢١)، سەلاح حوسێن پەنا چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە دوای ٥٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی  لەبەندیخانە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاح حوسێن پەنا لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

سەلاح حوسێن پەنا ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە سەلاح حوسێن پەنا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە