سەلاح عوسمانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دوو ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دوو ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، سەلاح عوسمانی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٤ ساڵی خەڵکی پیرانشار دوای دەستبەسەرکرانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.

سەلاح عوسمانی خەڵکی گوندی خەراپە و دانیشتووی گوندی ڕزگاری (کارخانە قەند) ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە