سەلاحەدین شەریفزاده و حوسێن بەیت عەبدوڵڵا لە بەندیخانەی خەڵخاڵ تووشی کۆرۆنا بوون

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد و بەندکراوێکی سیاسی عەرەب کە لە بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ سەر بە پارێزگای ئەردەبیل سزای بەندکرانەکەی خ

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد و بەندکراوێکی سیاسی عەرەب کە لە بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ سەر بە پارێزگای ئەردەبیل سزای بەندکرانەکەی خۆیان تێپەڕ دەکەن، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیکەی ٨٠٪ی بەندکراوانی بەندیخانەی خەڵخاڵ تووشی پەتای کرۆنا بوون و هەموو بەندکراوەکان لە ناو بەندەکانی خۆیان قەرەنتینە کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی خەڵخاڵەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “ دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی سەلاحەدین شەریفزاده خەڵکی بۆکان و حوسێن بەیت عەبدووڵڵا خەڵکی شووش تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لە هەر جۆرە پێڕاگەیشتنێکی پزیشکی بێبەش کراون”.

یەکێک لە بەندکراوەکان لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “هیچ یەک لەو بەندکراوانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون نە بۆ بێهداری بەندیخانە گوازراونەتەوە و نە هیچ دەرمانێکیان پێ دراوە و خەمی ئەوەمان هەیە کە ڕووداوێکی ناخۆش بێتە ئاراوە و داوا لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە دەنگی بەندکراوانی بەندیخانەی خەڵخاڵ بن”.

سەلاحەدین شەریفزاده شەوی پێنج شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١٨ (٥ی جولای ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (٢٣ی فێوریەی ٢٠١٩) بۆ بەندیخانەی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبیل گوازرایەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسیە دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە جۆزەردانی ئەمساڵ (ژوئەنی ٢٠٢١) وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، سەلاحەدین شەریفزاده ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٩٥ (٢٥ی جولای ١٩٩٥) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی خەڵخاڵ بە تۆمەتی “موحاریبە و فیساد فی ئەرز” سزای ١٦ سال بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

سەلاحەدین شەریفزاده دوای ئەوەی کە سزای ١٦ ساڵ بەندکرانەکەی یەکلایی بوویەوە ئێرانی بەجێ هێشت و ئێستا سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای پێشووی خۆی واتە ١٦ ساڵ بەندکرانەکەیەتی.

حوسێن بەیت عەبدوڵڵا خەڵکی شاری شووش سەر بە پارێزگای خوزستان مانگی ڕەزبەری ٢٧١٣ (ئۆکتۆبری ٢٠١٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕش بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و موحاربە سزای ٢٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە