سەلمان ئەفرا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەو حوکمە دواتر کەم کرابوویەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی

٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٨:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەو حوکمە دواتر کەم کرابوویەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٥ی ژاویەی ٢٠٢٠)، سەلمان ئەفرا، هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی ”نێ“ سەر بە مەریوان، بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی گشتیی مەریوان ناساند.

سەلمان ئەفرا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (١٨ی نۆڤەبری ٢٠١٨( لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ١ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە