سەلیم شەریفی بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

سەلیم شەریفی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی دووشەممە ٩ی

٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٥:٢٥


هەنگاو: دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

سەلیم شەریفی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٣٠ مانگ بەندکرانەکەی ڕوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکانی پێشووتری هەنگاو، سەلیم شەریفی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دواتر بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سەلیم شەریفی دواجار دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە سەلیم شەریفی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیتنی بنەماڵەی بێبەش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە