سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر خوێندکارێکی کورد لە خۆی

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لەپارێزگای ئورمیە کە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەند سویچی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کرابوو،

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٢:٣٠


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لەپارێزگای ئورمیە کە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەند سویچی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی بە ناوی ”جەبار دودکانلوو“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.


جەبار دودکانلوو کە خوێندکاری زانکۆی ئازادی شاری خۆی بووە، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی هەڵگرتنی جەند سویچی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەو دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١١٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە