سەپاندنی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەر هاووڵاتییەکی کورد

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی گردبوونەوەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو،

٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:١٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی گردبوونەوەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فواد عەنایەتی، هاوولاتیی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ١٠ مانگ بەندکران. و لێدانی ٤٠ قامچی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

فواد عەنایەتی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە