سەپاندنی حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکران بەسەر هاووڵاتیانی کورد لە مانگی مارسی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران لە ماوەی مانگی سێهەمی ئەمساڵی زایینی ٩ هاوڵاتیی کوردی بە بەندکران مەحکووم کردووە.

١١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٣٣

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران لە ماوەی مانگی سێهەمی ئەمساڵی زایینی ٩ هاوڵاتیی کوردی بە بەندکران مەحکووم کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠١٩ دا، دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانی بە سەر ٩ چالاکی کورد سەپاندووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ چالاکی سیاسی سەرجەم بە ٣٠ ساڵ و چالاکێکی کرێکاریش حوکمی ٣ ساڵ بەندکران مەحکووم کراون.

پێنج کەس لەو چالاکانەی کە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە خەڵکی پارێزگای سنە و چوار کەسیشیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە