سەپاندنی حوکمی ٧٠ ساڵ بەندکران و لێدانی ٤٤٤ قامچی بەسەر ١٩ چالاکی کورد لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢١:٠٧

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە دادگایی کراون و حوکمیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەو حوکمانە، ١٩ هاووڵاتی سەرجەم حوکمی ٧٠ ساڵ و ٢ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاو ەو شەش کەسیان جیا لە حوکمی بەندکران حوکمی لێدانی ٤٤٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

زۆربەی ئەو کەسانە (١٧ حاڵەت) بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و دوو کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و مەزهەبی مەحکووم کراون کە یەکێکیان مامۆستای قوتابخانە بووە.

لە ماوەی ئەو مانگەدا، ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای سنە، ٢ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئورمیە و ٧ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمیان بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە