سەپاندنی ١٠ حوکمی سێدارە و ١٣٤ ساڵ بەندکران بەسەر چالاکانی کورد لە ماوەی ٦ مانگدا

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دەیان چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی کورد لەلایەن دادگاکانی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران، .

٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٠:١٠

 

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دەیان چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی کورد لەلایەن دادگاکانی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەیان بۆ بڕاوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە ماوەی شەشمانگی یەکەمی ئەمساڵدا دادگاکانی حکومەتی ئێران حوکمی سێدارەیان بەسەر ١٠ چالاکی سیاسی و مەزهەبی کورد دا سەپاندووە. لەو ڕێژەیە ٩ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.

هەروەها لەو ماوەیەدا ٤٣ هاووڵاتیی کورد لە سەریەک حوکمی ١٣٤ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

لەو ڕێژەیە ٣٩ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی لەسەر یەک حوکمی ١٣٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرا و دوو چالاکی مەدەنیش ١٨ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها دوو چالاکیش لەسەریەک ١٢٦ زەربە قامچی و پێبژاردنی یڕی ٤٠٠ هەزارتمەن پارەیان بۆ بڕاوەتەوە و چالاکێکیش مەحکووم کراوە هەتا بۆ ماوەی ٦ مانگ کێلی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق لە ئیلام بشۆرێت.

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە(هەنگاو) ڕێگەپێدراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە