سەپاندنی حوکمی چوار ساڵ بەندکران بە سەر لاوێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری

٩ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٩:٤١

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “عەبدوڵڵا ئەحمەدی” کوڕی فەیزووڵڵا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدووڵڵا ئەحمەدی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران”  و لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری جوانڕۆ حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

عەبدووڵڵا ئەحمەدی تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (٥ی مەی ٢٠١٩)  لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی زاهیدی محەمەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبسەر کرا.

ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی  بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە