سەڵماس/ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٥٥


هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنورەکانی گوندی “قشقوڵ”ی سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی دەستڕێژی گولەوە کۆڵبەریک بە ناوی “ئورهان گوروەر” کوژراوە بە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سەعید گوروەر” بریندار کراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە