سەید ئەحمەد سەبری دوای ٧ مانگ بەندکران هێشتا چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کراوە هێشتا بە بێ ئەوەی چارەنووسی ڕوون بکر

٢٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٩:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کراوە هێشتا بە بێ ئەوەی چارەنووسی ڕوون بکرێتەوە لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەید ئەحمەد سەبری، خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار دوای نزیکەی ٧ مانگ بەندکران هێشتا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە و بە شێوەی کاتی مافی ئازادی پێ نەدراوە.

هەرچەند پاییزی ئەمساڵ ناوبراو دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە، بەڵام نزیکەی چوار مانگە دەزگای دادوەریی ڕێگری دەکات لە ئازادی کاتی ناوبراو لە ڕێگای دانانی بارمتە و ئەو مافەی لێ زەوت کراوە.

سەید ئەحمەد سەبری ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر و ماڵەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێنرابوو.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، دوای سێ مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئەلمەهدی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و تەواوبوونی لێپرسینەوەکان، بۆ بەندیخانەی ناوەنیی نەغەدە گوازرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە