سەید ئەردەشیر مووسەوی دوای تەواوبوونی سزاکەی ئازاد کرا

هەنگاو: سەید ئەردەشیر مووسەوی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٤٢

 

هەنگاو: سەید ئەردەشیر مووسەوی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٦ی مارسی ٢٠٢١)، سەید ئەردەشیر مووسەوی چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کرماشان دوای تەواوبوونی سزای ٤ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا.

سەید ئەردەشیر مووسەوی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٥ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو ڕؤژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٣ی مەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر شاڕۆخ مورادی بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام و پێکهێنانی گرووپ بپ تێکدانی تەکووزی گشتی کۆمەڵگا” سزای ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەردەشیر مووسەوی دواجار ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠(٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بەن بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە