سەید ئەمیر تاهیریان بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە بەندکرابوو، دوای تێپەرکردنی چوار ساڵ لە ماوەی بەندکرانەکەی، بە مەرج ئازاد کرا.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە بەندکرابوو، دوای تێپەرکردنی چوار ساڵ لە ماوەی بەندکرانەکەی، بە مەرج ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) سەید ئەمیر تاهیریان هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی پیرانشار، دوای تێپەڕکردنی ٤٦ مانگ لە ماوەی ٦٦ مانگ حوکمی بەندکرانەکەی، بە مەرج ئازاد کراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسی لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوو، بە شێوەی باز لە بەندیخانە بووە، واتە لە ماڵا بووە و هەر ماوەیەک جارێک سەردانی بەندیخانەی کردووە.

سەید ئەمیر تاهیریان کە ٣٨ ساڵ تەمەنیەتی، مانگی رەشەمە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد گوازرایەوە، لەوێ بە سەخت ترین شێوە ئەشکەنجە کراوە.
ئەو بەندکراوە کوردە ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧) لەلایەن دادگای شۆرشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵامی بە تۆمەتی هاوکاری و سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ  و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە