شادمان بەنی بەشەر، ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”چل چەمە“ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”چل چەمە“ی ئەو شارەش بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٢:١٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”چل چەمە“ی ئەو شارەش بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٠)، شادمان بەنی بەشەر، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە هاوکات ئەندامی گرووپی شاخەوانیی ”چل چەمە“ بووە، لە کاتێی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شادمان بەنی بەشەر ڕۆژی هەینی لەڕێگای تەلەفون پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و دەستبەسەر کرانی خۆی پێیان ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە