شاعر و نووسەرێکی کورد لە خوراسان حوکمی لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعیر، نوسەر و رۆژنامەنووسی کورد خەڵکی قوچان حوکمی لێدانی ٧٤ قامچی بەسەرداسەپێندرا.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعیر، نوسەر و رۆژنامەنووسی کورد خەڵکی قوچان حوکمی لێدانی ٧٤ قامچی بەسەرداسەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو” ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لقی یەکی دادگایی تاوانەکانی کەلات نادری لە پارێزگایی خۆراسانی ڕەزەوی، عەلیرەزا سپاهی لایین بە تۆمەتی “بێرێزی بە بەرپرسان” بە ٧٤ قامچی حوکم  دا.

عەلیڕەزا سپاهی لایین ٩ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی “بڵاوکردنی درۆ و هاندانی بیری گشتی” و دوایی بڵاوکردنەوەی نوسراوەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ “نەزانی، بەتواناتر لە لافاو” بانگهێشت و دەستبەسەر کرا و دواتر لە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوبراو پێشتریش دوو جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران” حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەم نوسەرە کوردە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ بەرگ کتێبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی چاپ کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە