شنۆ .. کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو:لە درێژەی تەقەکردنی بە ئەنقەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکارانای کورد، کاسبکاریکی گەنجی خەڵکی شاری شنۆ کوژرا.

٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٩:٣٤

 

هەنگاو:لە درێژەی تەقەکردنی  بە ئەنقەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکارانای کورد، کاسبکاریکی گەنجی خەڵکی شاری شنۆ کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٩ی مەی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک ئاوایی (کانی ڕەش) سەر بە شاری شنۆ، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و کۆڵبەریکی کورد لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٨ ساڵەی ”ڕێبوار مورادی“ کوڕی ڕەسووڵ ڕاگەیاندووە.

ڕێبوار خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی شنۆ و باوکی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لەماوەی مانگی بانەمەڕدا (٣٠ ڕۆژ)، ١٢ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە