شنۆ/ کوژران و بریندار بوونی سێ شوان لەلایەن سپای پاسدارانەوە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژی گول

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٨:٥١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی  گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژراوە.


لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی حەسەن لەلای هێزەکانی سپای پاسدارانە و  هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە