شوناسی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مەریوان ئاشکرا بوو

هەنگاو: لە پاش نزیک بە بیست ڕۆژ، شوناسی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مەریوان بۆ هەنگاو ئاشكرا بووە و بە

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٠:٢٣

 

هەنگاو: لە پاش نزیک بە بیست ڕۆژ، شوناسی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مەریوان بۆ هەنگاو ئاشكرا بووە و بەم پێیە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە گەیشتە ١٠ کەس.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "نژماری"ی مەریوان بە ناوی "شێرکۆ پائاهوو" کە دانیشتووی شارۆچکەی کانی دیناری ئەم شارەیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، شێرکۆ پائاهوو خێزاندار و کرێکاری نانەواخانەیە، لە پاش دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

برای بچووکتری شێرکۆ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێرانە بەڵام تا کاتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی شێرکۆ و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە ئاشکرا نییە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم ١٠ هاووڵاتیی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە