شۆڕش ڕەسووڵ زاده به مەرج لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٣:١٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٦ی دێسامبری ٢٠٢١)، شۆڕش ڕەسووڵ زاده، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی ، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

شۆڕش ڕەسووڵ زاده خەڵکی گوندی “سیایەر” خەرمانانی ٢٧٢٠ (سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت سزای ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

شۆڕش ڕەسووڵ زاده مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ (ئاگۆست) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی سەقز ناساندبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە