شۆڤێری کۆمپایینێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو:شۆفێرێکی کۆمپایین لە ئیلام لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەشامی تووشی رووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٣:٢٠

 

هەنگاو:شۆفێرێکی کۆمپایین لە ئیلام لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەشامی تووشی رووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە(١ی بەفرانباری ٢٧١٨/٢١ی ژانویە ٢٠١٩) شۆفێرێکی کۆمپایین لە بەشی هلیلان سەربە شاری چەرداوڵی پارێزگایی ئیلام لەکاتی دروێنە کردنی گەنمەشامی و لە کاتی چاک کردنەوە کۆمپاینەکە بە هۆی پسانی تەسمە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ناسنامەی ئەو شۆفێرەی ”محەمەد مورادی” خەڵکی کرماشان ڕاگەیاندووە.

سەرچاویەک لەو باروە بە هەواڵنێری هەناوی ڕاگەیاندووە ئەو شۆفێرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە