شۆڤێریکی خەڵکی پاوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: شۆفێرێکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: شۆفێرێکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە( ٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، کەسێکیان بە ناوی “ئەکرەم رۆستەم زادە” کوڕی مەحموود دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارنیان گواستۆتەوە.

ئەکرەم ڕۆستەم زادە شۆفێری ئوتوبووسی پاوە بۆ تاران و خەڵکی ئاوایی شمشێری شاری پاوەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لە ڕێگەی پاوە بۆ تاران، ئەو ئوتوبووسەیان ڕاگرتووە و شۆفێرەکەیان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە