شێرکۆ ئاگووشی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە پاش ١٨ مانگ دەستبەسەر بوون لە دەستبەسەرگەری ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٥٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە پاش ١٨ مانگ دەستبەسەر بوون لە دەستبەسەرگەری ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە، لە پاش ئەوەی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٧ی فێبریوێری ٢٠٢١)، شێرکۆ ئاگووشی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە پاش ١٨ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەم دواییانە ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندام بوون لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (حدک) سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند شێرکۆ ئاگووشی بە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانیش تۆمەتبارە و دانیشتنی دادگاکەی لەسەر ئەم تۆمەتە لە مهاباد بەڕێوە دەچێت.

شێرکۆ ئاگووشی ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣١ی ئاگوستی ٢٠١٩) لە پاش ئەوەی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستی بریندار کرابوو،  دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە ئورمیە،

کاوە ئاگووشی، باوکی شێرکۆ ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانان و هاوکات لەگەڵ کوژرانی کوڕێکی بە ناوی "سادق ئاگووشی" لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە