شێرکۆ تابناک دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا

شێرکۆ تابناک بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تەواو بوونی سزای پێنج مانگ بەندکرانەکەی کە بەسەریدا سەپابوو، ڕۆژی هەینی ١

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

شێرکۆ تابناک بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تەواو بوونی سزای پێنج مانگ بەندکرانەکەی کە بەسەریدا سەپابوو، ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.

شێرکۆ تابناک کاتژمێر هەشتی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٤ی جولای ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چوار ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکومەت» لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی وێنەی د. قاسملوو و لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)، سزای ٥ مانگ بەندکران و ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ناساندبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە