شەش بەندکراو بە گومانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گوازرانەوە دەرەوەی بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: شەش بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە کران.

٣ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٤:٤٣


هەنگاو: شەش بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٢ی مەی ٢٠٢٠)، شەش بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی هەبوونی هێماکانی تووشبوون بە پەتای کرۆنا لەلایەن کادری پزیشکی نەخۆشخانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە.


هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو شەش بەندکراوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و نازانرێت کە بۆ کام نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ٧ بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەستد اوە و زیاتر لە ١٥٠ بەندکراوی دیکە توشبوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە