شەش هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: شەش هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٣٣

 

هەنگاو: شەش هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”سڵێن“ سەر بە سەوڵاوا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران (پژاک) سەرجەم حوکمی ٨٧ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بە پێی ئەو حوکمە، حەمید ئەدوایی حوکمی ٤ ساڵ بەندکران، بورهان ئەدوائییان و عەبدوڵڵا ئەدوایی هەر کامەیان حوکمی یەک ساڵ بەندکران، فەردین ئەدوایی و ئەنسار ئەدوایی هەر کامەیان حوکمی ٦ مانگ بەندکران و ئارام ئەدوایی حوکمی ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەو شەش کەسە تانەیان لە بڕیاری دادگا داوە و  پەروەندەکەیان ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردانە پاییز و زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە