شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

١٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٠١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٤ی دێسامبری ٢٠١٨) لە سنوورەکانی سەردەشت هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”خالید سەلیمی“ تەمەن ٢٣ ساڵ و ”جەعفەر منبەر“ ٢٨ ساڵان لە دوو شوێنی جیادا بریندار بوون.

هەروەها و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوون، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت و لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە عادڵ شەریفی ڕاگەیەندراوە.

هەمان ڕۆژ لە شاری پیرانشار هێزە چەکدارەکان لە سنووری کانی خودا تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”شاهین محەممەدی“ بریندار بووە.

کۆڵبەرێکی دیکە لەهەمان شار بە ناوی ”شەریف مەحبوب“ تەمەن ٣٢ ساڵ  بە تەقەی هێزەکانی ئێران بووە.

لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێک لە سنووری ئورمیە بە ناوی (جبرەئیل ئەحمەدی) بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە