شەش کەس لە بەشداربووانی نەورۆزی شنۆ دەستبەسەر کران

هەنگاو: لانی کەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٧:٥٩

 

هەنگاو: لانی کەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەڵۆسی شنۆ بە ناوی سینا ئاقازاده لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی ڕابردووش پێنج کەسی دیکە بە ناوەکانی سامان ڕەسووڵ زادە، دیاکۆ خەلیلی، ئەشکان شکاک، ڕەزا ئیسلام دووست و سەنعان ڕەسووڵ زادە لەلایەن لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شەش کەسە و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و یاسایی دەستبەسەریانیان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم شەش هاووڵاتییە بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون و پێشتریش هەر بەم هۆیەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە