شەشەمین هاووڵاتی خەلکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٤:٤٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانی نەغەدە و شنۆ کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ )٢٥ی دێسامبری ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”سەید ئەیووب موسەوی“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کراوە.

سەید ئەیووب موسەوی گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی ٤٢ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی شەفیع فەقی زادە، محەمەد ئەمین قازی، یوسف ئەحمەدی، کامڵ ئەحمەدی و کوروش عەزیزی دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە