شەفیع فەقی زاده بەندکراوی سیاسی کورد بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی بە مەر

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:١٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢١)، شەفیع فەقی زاده، بەندکرانی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای ٤ ساڵەی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره ئازاد کرا.

شەفیع فەقی زادە زستانی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەگەڵ ١١ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستەبسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ناوبراو سەرەتای پاییزی ساڵی ٢٧١٩ (پاییزی ٢٠١٨) لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئورمیەوە بە تۆمەتی “هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپا کە ئەو سزایە چەند مانگ دواتر لەلایەن دادگای پیداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران و ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو کەم کرایەوە.

هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٤ی دێسامبری ٢٠١٩) هەڵیان کوتایە سەر ماڵی شەفیع فەقی زاده و دەستبەسەریان کرد و بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی گواستیانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە