شەپۆلی دووهەمی کرۆنا لە بەندیخانەی ئورمیە، جێگری بەرپرسی بەندیخانەش تووش بووە

هەنگاو: شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە ناو بەندیخانەی ئورمیە دەستی پێکردووە و جێگری بەرپرسی بەندیخانەش تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٠٠

 

هەنگاو: شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە ناو بەندیخانەی ئورمیە دەستی پێکردووە و جێگری بەرپرسی بەندیخانەش تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بێهداری بەندیخانە تەنیا دەرمانی هێورکەرەوە بە نەخۆشەکان دەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، نزیکەی ٢٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ١٤ بەندیخانەی ئورمیە کە کۆخە و هێماکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنایان بووە، سەردانی بێهداری بەندیخانەیان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشک و پەرەستارەکانی بێهداری بەندیخانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بە بەرپرسانی بەندیخانەیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە ناتوانین پشکنین بۆ ئەو ژمارە زۆرە بکەین و تەنیا دەتوانین ڕۆژان  پشکنین بۆ ٢٠ کەس ئەنجام بدەین.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەشدا وتی کە بێهداری بەندیخانە هیچ دەرمانێکی نیە و تەنیا دەرمانی هێورکەرەوە بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، تێستی کۆرۆنای پەیمان خانزاد، جێگری سەرۆکی بەندیخانەی ئورمیە ئەرێنی بووە و لە ئەمڕۆبەدواوە کتێبخانە، هۆڵی وەرزش و مزگەوتی بەندیخانە داخراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە