شەپۆلی مرۆڤدۆستانەی ڕوانسەرییەکان پاش ٤ ساڵ گەیشتە ئاکام، حوکمی سێدارە هەڵوەشێندرایەوە

هەنگاو: چوار ساڵ پێش خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەیەکی خۆڕسک لە بەر ماڵ لاوێک کە لە ئەنجامی دەمەقاڵەیەکی دۆستانەدا گیانی لە دەست دابوو کۆبوونەوە و د

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٥٢

 

هەنگاو: چوار ساڵ پێش خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەیەکی خۆڕسک لە بەر ماڵ لاوێک کە لە ئەنجامی دەمەقاڵەیەکی دۆستانەدا گیانی لە دەست دابوو کۆبوونەوە و داوای لێخۆشبوونیان بۆ لاوێکی دیکەی خەڵکی شارەکەیان کرد کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، ئەو هەوڵانە پاش چوار ساڵ گەیشتە ئەنجام و ئەو لاوە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بنەماڵەی عادڵ محەمەدی بە بڵاو کردنەوەی نامەیەکڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی محەمەد ئەمین مورادی لە خوێنی ڕۆڵەکەیان خۆش بوون و بە نیسبەت لەسێدارە نەدانی عادڵ ڕەزامەندییان نیشان داوە.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵنێری هەنگاو پەیوەندی بە “دایە ڕەنگینە” دایکی ئومید مورادی کە لەو دەمەقاڵەیەدا گیانی لە دەست دابوو، گرت و ناوبراویش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

عادڵ محەمەدی ١٠ ساڵ پێش و لە دەمەقاڵەیەکی دۆستانەدا چەقۆیەکی لە هاوڕێیەکی بە ناوی ئومید مورادی دابوو کە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکەی دوای ئەوەی گەێندرابووە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دابوو.

خەڵکی ڕوانسەر لە ڕیکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی واتە چوار ساڵ پێش بە شێوەیەکی خۆڕسک و بە مەبستی پێشگرتن بە حوکمی سێدارەی عادڵ چوونە سەر گڵکۆی ئومید و پاشان بە کۆەڵ هاتنەوە بەر ماڵ ئومید و لە بنەماڵەی ناوبراو داوای لێخۆشبوونیان کرد کە ئەم کارە بۆ یەکەم جار لەئاستی ئێران ئەنجام درا و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو میدیاکان هەبوو.

عادڵ محەمەدی لە دە ساڵ پێشەوە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە