شەڕ لە کوردستان، ڕاپۆرتی ئاماری هەنگاو لە سەر شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ٢٠١٩ کوردستان + خشتەی شەڕەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان حیزب و لایەنە کوردستانییەکان و هێزە چەکدارەکانی ئێران

٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٩:٤٢

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان حیزب و لایەنە کوردستانییەکان و هێزە چەکدارەکانی ئێران نزیکەی ٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣٣ تێکهەڵچوون لە کوردستان ڕووی داوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا ٢٢ ئەندامی سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و ئەندامی بەسیجی ئێران کوژراون و لە بەرانبەردا ١١گریلا، ٢ پێشمەرگە و ٢ ئەندامی نهێنی حدک گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها دو گریلای پژاک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە دیل گیراون و ٢ ئەندامی ڕێکخستنی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) گیانیان لە دەست داوە.

زیاترین تێکهەڵچوون لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە لە کۆی ئەو ٣٣ تێکهەڵچوونە ١٧ حاڵەتی لە پارێزگای سنە ڕووی داوە. لە پارێزگای سنە ١٤ حاڵەت و لەپارێزگای کرماشانی ٢ حاڵەتی تێکهەڵچوون ڕووی داوە.

جیاکردنەوەی تێکهەڵچوونەکان

لە کۆی ئەو تێکهەڵچوونانە پژاک و پ ک ک  ەرپرسیارێتی ١٤ تێکهەڵچوونیان بە ئەستۆ گرتووە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و گرووپەکانی نزیک لەو حیزبە (پێشمەرگەی شار و هەڵۆکانی زاگرۆس) ٢ تێکهەڵچوون و حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) گرووپی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات نزیک لەو حیزبە دوو تێکهەڵچوونیان ئەنجام داوە.

هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارێتی ١٥ تێکهەڵچوونی دیکەی بە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەنگاو ئەو ١٥ تێکهەڵچوونە کە هەمووی لە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاو کراوەتەوە لەلایەن پژاک و حدکا ئەنجام دراون.

هەروەها دوای کوژرانی ٣ ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار گرووپێکی نزیک لە حدک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ، بەڵام دواتر هەنگاو هێندێک بەڵگەی بە دەست هێنا کە ئەو هێرشە لەلایەن گرووپێکی نزیک لە حدکا ئەنجام دراوە.

قوربانیانی لایەنە سیاسیەکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ئەنجامی ئەو ٣٣ تێکهەڵچوونەدا ١١ گریلای پژاک و پ ک ک، ٢ پێشمەرگەی حدک ٢ ئەندامی نهێنی ئەو حیزبە گیانیان لە دەست داوە و ٢ گریلای پژاک بە دیل گیراون.

لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ لاوی ڕۆژهەڵاتی لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان گیانیان لە دەست داوە

بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا، ٣١ گریلای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبەکانی نزیک لەو حیزبە، لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان گیان لە دەست دانی ئەو ٣١ گریلایە بە فەرمی لە میدیاکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە.

ناسنامەی تەواوی گیانبەختکردوانی هەموو حیزبەکان لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمارکراوە.

 

تۆپباران و هێرشی ئاسمانی

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩دا هێزەکانی سپای پاسداران ١٠ جار بەرزاییەکانی کوردستانیان تۆپباران کرد و جاریکیش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەکانی حیزبەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکوومەتیان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە کچێکی مێرمنداڵ  گیانی لە دەست دا و ٤ هاووڵاتیی مەدەنی خەڵکی باشووری کوردستان و ٤ پێشمەرگە بریندار بوون.

بۆ داگرتنی فایلی PDF و خشتەی تەواوی شەڕەکان


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە