شەڕ و تێکهەڵچوون چەکداری لە مەریوان و تۆپبارانی کوێستانەکان

هەنگاو: دوای شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان جادەی مەریوان و سەوڵاوا، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئاوایی نژماری تۆپباران کرد.

٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٠:٢٢

 

هەنگاو: دوای شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان جادەی مەریوان و سەوڵاوا، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئاوایی نژماری تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر یەکی بەرە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٩) تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپای پاسدارن و هێزێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران لە کوێستانەکانی نژمار ڕووی داوە.

دوای ئەو تێکهەڵچوونە سپای پاسداران بەرزاییەکانی نژماری داوەتە بەر تپۆباران و تا کاتی نوسینەوەی ئەو هەواڵە تۆپبباران بەردەوامە.

 تا ئێستا روو نەبووەتەوە کە لایەنی دیکەی تێکهەڵچوونەکە لەگەڵ سپای پاسداران کام یەک لە حیزبە کوردستانیەکانن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە