عادڵ موکەڕەم لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد بوو

هەنگاو: عادڵ موکەڕەم، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە کە لە تورکیاوە دیپۆرت کرابوویەوە و حکومی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ئازاد کرا.

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١١:٠٥

 

هەنگاو: عادڵ موکەڕەم، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە کە لە تورکیاوە دیپۆرت کرابوویەوە و حکومی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دوای تێپەڕاندنی ١١ مانگ لە ماوەی حوکمی بەندکرانی یەک ساڵەکەی، ئازاد کرا.

 عادڵ موکەڕەم ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخلوو، بە تۆمەتی "بەزاندنی نایاسایی سنوور"، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دیار نەبوونی چارەنووسی، لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتبوو و چەندین جاریش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.

عادڵ موکەڕەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردو لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەو خۆی و  دواجار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە