عادڵ مێهرنەوایی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانە ئازاد کرا

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوی عادڵ مێهرنەوایی دوای تەواوبوونی سزای ٤ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ناو

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٤٨


هەنگاو: چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوی عادڵ مێهرنەوایی دوای تەواوبوونی سزای ٤ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عادڵ مێهرنەوایی خەڵکی بۆکان زستانی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی» ئەندامەتی لە کۆمەڵە «سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

عادڵ مێهرنەوایی دواجار مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای بۆکان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە عادڵ مێهرنەوایی پێشتر بە ماوەیەکی کوردت لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە