عارف محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد مافی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: یەکەمین بەندکراوی سیاسی کوردلە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دوای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانە و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٦:٥٦


هەنگاو: یەکەمین بەندکراوی سیاسی کوردلە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دوای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانە و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٧ی مارسی ٢٠٢٠)، عارف محەمەدی، بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیرابوو، دوای دەرکرانی بەیاننامەی دەزگای دادوەریی ئێران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.


عارف محەمەدی، یەکشەممە ٩ی پووشپەڕ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) هاوکات لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سەرهەنگ بابەکری خەڵکی گوندی فەلەکان و عابید محەمەدی و حەسەن بەراتی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.


ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حکومی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.


عارف محەمەدی یەکەم بەندکراوی سیاسییە کە دوای دەرکرانی بەیاننامەی دەزگای دادوەریی ئێران لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد دەکرێت. لەو حەفتەیەدا ٧ بەندکراوی مەزهەبی ئەو بەندیخانەیەش مافی مرەخەسییان پێدرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە