عارف محەمەدی گوازرایەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە، دوای ئەوەی کە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا، گوازرایەوە بۆ بەندی سیاسی ئەو بەندیخانەیە.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە، دوای ئەوەی کە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا، گوازرایەوە بۆ بەندی سیاسی ئەو بەندیخانەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عارف محەمەدی، بەندکراوی سیاسی لە لە بەندی ٣ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بۆ بەندی سیاسی (بەندی ١٢)ی ئەو بەندیخانیە گوازرایەوە.

عارف محەمەدی خەڵکی ئورمیە،  ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران حکومی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەڕ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) هاوکات لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سەرهەنگ بابەکری خەڵکی گوندی فەلەکان و عابید محەمەدی و حەسەن بەراتی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عارف محەمەدی لە ڕەوتی دانیشتنی دادگا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێ بەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە