عرفان ڕەشیدی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازرایەوە

هەنگاو: دوای تێپەڕێنی یەک حەفتە بەسەر دەستبەسەر کردنی عرفان ڕەشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە، ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازرایەوە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٢٢

 

هەنگاو: دوای تێپەڕێنی یەک حەفتە بەسەر دەستبەسەر کردنی عرفان ڕەشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە، ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، عرفان ڕەشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە کە شەوی چوارشەممەی ڕابردوو (١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش چەند ڕۆژ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی پاوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەشیدی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لە دادگوستەری پاوە بە بنەماڵەکەی وتووە کە عرفان تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ حێزبێکی کوردی دژبەری ئێرانی خراوەتە پا:“.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا وتی کە هاوکارەکانی و بنەماڵەکەشی ئەو تۆمەتانە ڕەد دەکەنەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە