عرفان ڕەشیدی ژینگەپارێزی کورد حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٢ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٠:٤٧

 

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ (کۆتایی ئاگۆست)، دادگای شۆڕشی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەر عرفان ڕەشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو حوکمە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” و لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە وە بەسەر ئەو چالاکە ژینگەپارێزەدا سەپاوە.

عرفان ڕەشیدی ئەندامی چالاکی گرووپی ژینگەپارێزی “ژیوای پاوە” یە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ (٢٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە