‎عوسمان مستەفاپوور چووە ناو ۲۸مین ساڵی بەندکرانەکەی

هەنگاو: عوسمان مستەفاپوور بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە ۲۷ ساڵ بەندکرانی بەبێ مەرەخەسی پڕ کردەوە .

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٨:٥٨

 

هەنگاو: عوسمان مستەفاپوور بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە ۲۷ ساڵ بەندکرانی بەبێ مەرەخەسی پڕ کردەوە .

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عوسمان مستەفاپوور ساڵی ۱۳۷٠ی هەتاوی لە دوو دۆسیەی جیاجیادا ل دادگای شۆشی ئورمیە حوکمی ۳٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.

عوسمان مستەفاپوور ساڵی ۱۳٤٦ لە دایکبووە و ۲۳ی پووشپەڕی ۱۳۷٠ دەستبەسەر و دادگایی کرا.

ئەو بەندکراوە کوردە کە بە پێشینەترین بەندکراوی سیاسی لە ئێران و کوردستان ئەژمار دەکرێ، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئورمیەوە بە بڕیاری دادوەر جەوادی و بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کوشتنی پاسداردا بە سێدارە حوکم درا و دواتر ساڵی ۱۳۷۹ حوکمەکە بۆ ۱٠ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ساڵی ۱۳۷٠ لە دۆسیەی دووهەمدا و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا ۲٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا ماوەی ۹۸۸۳ رۆژە بەبێ یەک رۆژ مەرەخەسی لە بەندیخانەدایە و چەندین جار بۆ وەرگرتنی مافی مەرەخەسی مانی لە خواردن گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە