عوسمان ئیسماعیلی خۆی بە بەندیخانەی سەقز ناساند

٦ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٠٤

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ناساند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ڕۆژی یک شەممە (٦ی ڕەشەممە/ ٢٥ی فوریە)، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری  کە پێشتر بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جیهانی ڕۆژی کرێکار بە دوو مانگ بەندکران حوکم درابوو،  بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکەکەی خۆی بە بەندیخانەی سەقز ناساند.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، دادگایی پێداچوونەی سنە، حوکمی بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری کورد کە پێشتر ١ ساڵ بوو، بۆ دوو مانگ کەم کردەوە.

ئەم چالاکی کرێکاریە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە