عێرفان ساعدپەنا لەو تۆمەتانەی کە خرابوویە پاڵی بێبەری کرا

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی سنە کە پێش نەورۆز دەستبەسەر و دوای مانگێک ئازاد کرابوو، لەو تۆمەتانەی کە خرابوویە پاڵی بێبەری کرا.

١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٢٤

 

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی سنە کە پێش نەورۆز دەستبەسەر و دوای مانگێک ئازاد کرابوو، لەو تۆمەتانەی کە خرابوویە پاڵی بێبەری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، عێرفان ساعدپەناه،  بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە سەر فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاندووە کە ” لەلایەن پارێزەرەکەمەوە ئاگادار کراومەتەوە کە ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە خراوەتە پاڵم لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی سنەوە ڕەد کراوەتەو ە و پەروەندەکەم کۆتایی پێ هاتووە و ئازاد بووم“.

عێرفان ڕۆژی سێشەممە (٢٩ ڕەشەممەی ٢٧١٧/ ٢٠ی مارسی ٢٠١٨) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەگەڵ ١٢ هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو سەرئەنجام  ڕۆژی یەکشەممە (٢ی بانەمەڕ٩٧/ ٢٢ئاوریلی ٢٠١٨) دوایی ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

عێرفان ساعدپەنا تەمەن ٣١ ساڵان و خوێندکاری قۆناخی کارناسی باڵای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی خارەزمی تارانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە