عەبدوسەلام مەردان دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی، دوای

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٥:٤٠



هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی، دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن و بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوسەلام موراد رزگە، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی شنۆ لە ڕۆژی شەممە ١٢ی رێبەندانی ٢٧١٩ (١ی فێوریەی ٢٠٢٠) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٥ مانگ ناڕوونی چارەنووسی خۆی لە بەندیخانە، مانی لە خواردن گرتووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدوسەلام مەردان دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن باری تەندروستی تێکچووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

پەروەندەی ناوبراو لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەیە و تۆمەتی “بەغی، گەندەڵی و ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکان” خراوەتە پاڵ ناوبراو دادگا بۆ ئازادی کاتی داوای بڕی دوو میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن پارەی کردووە.


عەبدوسەلام موراد رزگە ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەری ٢٧١٨ ( ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندیخانە ڕاگیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە