عەبدولواحید عەباسی زاده لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدولواحید عەباسی زاده تەمەن ٣٥ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای تەواوبوون

٦ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١١:٢٣

 

هەنگاو: هەینی ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدولواحید عەباسی زاده تەمەن ٣٥ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

 

عەبدولواحید عەباسی زاده مانگی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز جێگیر لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە بە قازانجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەم سزایە دواتر بۆ یەک مانگ بەندکران و دو ومانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بە هەژمارکردنی ئەو ڕۆژانەی کە پێشتر دەستبەسەرکرابوو گۆڕدرا.

 

ئەم هاووڵاتییە کوردە دواجار ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ بە مەبەستی تێپەڕاندنی دوو حەفتەی ماوەی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بانە کرا.

 

دوو مانگی دیکە لە سزای ناوبراو  بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپسێردراوە و لەو دوو ساڵەدا دەبێت مانگانە جارێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بناسێنێت.

 

عەبدولواحید عەباسی زادە ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر و دوای ١٧ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کۆتایی پرۆسەیی دادگایی کردنەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بانە ئازاد کرا.

 

جێگای ئاماژەیە کە عەبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی گوندی «کەوپێچی خواروو» یە و خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە