عەبدولواحید عەلینژاد لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی کە ماوەی سزای بەندکرانەکەی بەخشرا، لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٠٨:٥٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی کە ماوەی سزای بەندکرانەکەی بەخشرا، لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (۲۱ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، عەبدولواحید عەلینژاد بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە سزای ٦ ساڵ بەندکرانەکەی لەو بەندیخانەیە تێپەڕ دەکرد، دوای ئەوەی ماوەی سزاکەی بەخشرا، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

عەبدولواحید عەلینژاد کۆتایی بەهاری ٢٧١٨ (٢٠١٨) هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی دیگەی خەڵکی شنۆ بە ناوی عادڵ ساڵم فەرد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

مانگی بەفرانباری ٢٧١٩ (ژانویەی ٢٠٢٠) عەبدولواحید عەلینژاد لەلایەن دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٦ ساڵ بەندکران و عادڵ ساڵم فەرد سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

عەبدولواحید عەلینژاد مانگی خەرمانانی ٢٧٢٠ (سێپتامبری ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣ی ژوئەنی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی زێدەکەی خۆی واتە شاری شنۆ کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە