عەبدوڕەحمان عەبدی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ مەریوان گوازرایەوە.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٠١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ مەریوان گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوڕەحمان عەبدی خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا کە لە جاددەی مەریوان بۆ تاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان گوازراوەتەوە.

عەبدوڕەحمان عەبدی  ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١١ی مارسی ٢٠٢١)، لە کاتی چوون بۆ تاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە